هاینكس: له یاری تۆپی پێ، گه‌وره‌كان ده‌توانن جووڵه به چیایه‌كان بكه‌ن
لێدوانه‌كانی هاینكس هه‌ڕه‌شه‌ئامێزن
یۆپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن به متمانه‌وه باس له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات و، هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌پێی ئاستی یاریزانه‌كان یه‌كلایی بێته‌وه نه‌ك به رۆڵ و هۆكاری ناوبژیوان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مه‌درید یۆپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی دایه‌وه.
"ئه‌م یارییه چۆن بۆ ئێمه سه‌خته بێگومان بۆ ریال مه‌دریدیش سه‌خته، تیپه‌كه‌مان ده‌زانێت چۆن بگاته به‌رزترین ئاست و گۆڵ تۆمار بكات، له‌م وه‌رزه له یارییه‌كان گۆڵی زۆرمان كردووه پێویسته ئه‌مجاره‌ش وا بین، من ده‌ڵێم له یاری تۆپی پێ گه‌وره‌كان ده‌توانن جوڵه به چیاكان بكه‌ن، ریال مه‌درید له یاری یه‌كه‌مدا له‌رێگه‌ی دوو هه‌ڵه گۆڵی تۆمار كرد نابێت رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی بده‌ین، بێگومان مه‌شق له‌سه‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیش ده‌كه‌ین، چونكه چوار ساڵ به‌ر له ئێستا به‌لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه گه‌یشتینه ئه‌م قۆناخه، ئێمه له هیچ شتێك ناترسین وه هیوادارین ناوبژیوان له ئاستێكی به‌رزدا بێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه ته‌نیا به‌پێی یاریزانه‌كان یه‌كلاببێته‌وه.