خامیس رۆدریگێز پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی په‌یامێكی بۆ ریال مه‌درید نارد
بزانه‌ی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی ده‌ڵێت
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت، خامیس رۆدریگێز ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشن به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی دایه‌وه.
"هه‌ستێكی خۆشه كاتێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه ماڵه‌كه‌ت، من ئێستا یاریزانم له ریزه‌كانی بایرن میونشن هه‌ست به باشی ده‌كه‌م و دڵخۆشم، بێگومان له كاتی سه‌ركه‌وتن و گۆڵكردن ناتوانم ئاهه‌نگ بگێرم.
ئێمه ده‌مانه‌وێت یارییه‌كی باش بكه‌ین و بگه‌ینه یاری كۆتایی، ده‌مه‌وێت یارمه‌تی هاوڕێكانم بده‌م هه‌موومان یه‌ك خه‌ونمان هه‌یه.
پێموانییه پێویستمان به گۆڕانكاری هه‌بێت به‌ڵكو پێویستمان به یارییه‌كی باشتره، هه‌ڵه‌ی یاری رابردوومان ئه‌وه‌بوو نه‌مانتوانی گۆڵی زیاتر بكه‌ین.
من هیچ له زێدان و ریال مه‌درید توڕه‌نیم، به پێچه‌وانه‌م خۆشم ده‌وێن و هیچ هه‌ستێكی خراپم به‌رامبه‌ریان نییه.
من سه‌یری یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و یوڤێنتۆسم له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ نه‌كرد، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌یری گۆڵه‌كانم كرد.