"عاشقێكی دڵشكاو" بۆ رازیكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رێچكه‌ی كاندیدان ده‌گرێته‌به‌ر
ده‌یه‌وێت به‌مجۆره دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دانشتووانی به‌غدای پایته‌خت، به بینینی پۆسته‌ری كاندیدێك تووشی سه‌رسوڕمان بوونه، به‌ڵام ئه‌و كاندیده بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نییه، به‌ڵكو عاشقێكی دڵشكاوه و ده‌یه‌وێت به‌مجۆره دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی ئه‌و پۆسته‌رانه‌یان بڵاوكردووته‌وه، كه هاوشێوه‌ی كاندیدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر ستوونه‌كانی كاره‌با و دیواره‌كانی پایته‌خت هه‌ڵواسراون.
ئه‌و عاشقه دڵشكاوه، له جیاتی به‌ڵێن به خه‌ڵك و نووسینی درووشمی بریقه‌دار، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و رۆمانسی نووسیوه، له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش كۆمێنتی جیاوازی له‌سه‌ر نووسراوه.
هه‌ندێك ده‌ڵێت: "چیرۆكی خۆسه‌ویستی له‌ناو جه‌رگه‌ی سیاسه‌ت" و هه‌ندێكیش نووسیویانه: "ئاشتكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته تۆراوه‌كه‌ت، دوو ملیۆن دیناری تێده‌چێت", ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێچووی چاپكردنی پۆسته‌ر و هه‌ڵواسینییه‌تی له شوێنه جیاوازه‌كان.
به گوێره‌ی نووسینه‌كان، پێده‌چێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌و كوڕه، تۆرابێت و بڕیاری كۆتاییهاتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دابێت، به‌ڵام ئه‌و كوڕه، له لیستی "خۆشه‌ویستی و وه‌فا" و به هاشتاگی "تۆ نیشتمانی منی - #انت_وطنی"، خۆی بۆ ناو دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كاندید كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی حه‌یده‌ره و لیسته‌كه‌ی بۆخۆی درووستكردووه، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كانیش زنجیره‌كه‌ی ژماره دووه، گوایه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له زنجیره‌ی یه‌كه‌مدایه.
حه‌یده‌ر به‌هۆی سۆز و خۆشه‌ویستییه زۆره‌كه‌ی، له‌سه‌ر پۆسته‌كان نووسیویه‌تی: "هه‌ر قیبله‌نمایه‌ك رووه و چاوه‌كانی تۆ نه‌بێت، جێگه‌ی گومانه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)