به‌رپرسێكى باڵاى په‌يه‌ده گيانى له‌ده‌ست دا
(خالد كوتى)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) له ناحيهى (عه‌ين عيسا) گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى مينهوه، (خالد كوتى)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) له ناحيهى (عه‌ين عيسا) گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (خالد كوتى) له كێلگهيهكى كشتوكاڵيدا پێى له مينێكى سه‌رده‌مى داعش ناوه و به‌و هۆيه‌وه ده‌ست به‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه.
(كوتى) خه‌ڵكى گوندى (تهنهوزه)يه له ناوچه‌ى (گرێ سپى).
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانهى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتوون، بڕياره سبه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له رێوڕه‌سمێكى جه‌ماوه‌ريدا له گۆڕستانى (شه‌هيد مه‌حمود ته‌عمه) له ناوچه‌ى گرێ سپى به‌خاك بسپێردرێت.
