تاكتیكی جیابوونه‌وه‌ی عه‌بادی و مالكی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.. بۆ خۆڵكردنه چاوی سوننه‌كانه
مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه‌ی مالكی و عه‌بادی بۆ مسۆگه‌ركردنی ده‌نگی سوننه‌كانه و دواتر بۆ مانه‌وه‌ی حزبی ده‌عوه له ده‌سه‌ڵات یه‌كده‌گرنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌ی ئێمه‌یه" به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ئێقبال، وه‌زیری ئێستای په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرایكرد، به‌شداریكردنی حزبی ده‌عوه به دوو لیستی جیاوازی ده‌وڵه‌تی قانوون به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، جێگری سه‌رۆك كۆمار و هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بۆ خۆڵكردنه چاوی سوننه‌كانه و ته‌نیا تاكتیكێكه بۆ مانه‌وه‌ی شیعه له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانێتی "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌ی ئێمه‌یه" دووپاتیكرده‌وه، "مه‌به‌ستی باڵی عه‌بادی له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی سوننه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یه، چونكه حزبی ده‌عوه ده‌زانێت كه‌س له‌و شاره ده‌نگ به مالكی نادات، هه‌ربۆیه‌ش باڵه‌كه‌ی مالكی له‌و شاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كردووه".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "جیابوونه‌وه‌ی عه‌بادی و مالكی ته‌نیا تاكتیكێكی حزبی ده‌عوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی جگه له ده‌نگی شیعه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌نگی سوننه‌ش بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و، دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كبگرنه‌وه، تاوه‌كو له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه و، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش هه‌ر پشكی حزبی ده‌عوه بێت".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت به‌ده‌ست حزبی ده‌عوه‌وه، مانای وایه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له واقعی سیاسی عێراقدا ناكرێت و، زنجیره‌ی شكست و گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاریی ده‌سه‌ڵات له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هۆشداریشی دایه خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و پێكهاته‌ی سوننی به‌گشتی، به‌وه‌ی كه پێویسته د‌رك به‌و تاكتیك و فێڵانه‌ی حزبی ده‌عوه بكه‌ن و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و، هه‌رگیز رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی فه‌رامۆشكردن و ماڵوێرانی سوننه‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
H.B