رووسیا: ئه‌مه‌ریكا ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سووریایه
لێدوانی به‌رپرسانی واشنتن له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانیان یه‌ك ناگرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وامه.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، بۆ گۆڤاری "پانۆراما"ی ئیتاڵی گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی به فه‌رمی رایانگه‌یاندووه ئامانجی سه‌ره‌كییان ده‌ركردنی تیرۆریستانه له‌و وڵاته (سووریا)، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه‌ریكا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له هه‌وڵدایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌داخه‌وه به‌رده‌وام دووچاری ئه‌و كێشانه ده‌بینه‌وه، نه‌ك ته‌نها له دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له ته‌واوی دۆسیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ش هه‌روایه و لێدوانی به‌رپرسانی واشنتن له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانییان یه‌ك ناگرێته‌وه".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به نیازن هێزه سه‌ربازییه‌كانییان له سووریا بكشێننه‌وه، به‌ڵام دواتر كۆشكی سپی و پنتاگۆن رایانگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له سووریا، سه‌ربازه‌كانییان له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
ا. م
