به ڤيديۆ.. مه‌راسيمى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى پوتن له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا ببينه
بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ديكه وه‌ك سه‌رۆكى رووسيا سوێندى ياساى خوارد
K24 – هه‌ولێر:
(ڤلاديمێر پوتن)، بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ديكه وه‌ك سه‌رۆكى رووسيا سوێندى ياساى خوارد و مه‌راسيمێكى تايبه‌ت بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى رێكخرا.
پوتن، ئه‌مه بۆ جارى چواره‌مه وه‌ك سه‌رۆكى رووسيا ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى وڵاته‌كه‌يدا توانى سه‌دا 70ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
پوتن له مه‌راسيمه‌كه‌دا گوتى: بۆ شه‌ش ساڵى داهاتوو، رووسيا رۆڵێكى زياتر له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيدا ده‌گێڕێت به پشتيوانى سوپاى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى و كاريش بۆ خۆشگوزه‌رانى زياترى هاووڵاتيان ده‌كرێت.
گوتيشى: ئامانجى ژيان و كاركردنم بريتييه له خزمه‌تكردنى گه‌ل و نيشتيمان.
له كۆتايى مه‌راسيمه‌كه‌دا، (30) تۆپ ته‌قێنران، وه‌ك نه‌ريتێكى باو له رووسيادا.