به ڤيديۆ.. ناتانياهۆ به‌م جۆره سوكايه‌تى به هاوتا ژاپۆنييه‌كه‌ى كرد
له ناو پێڵاودا خوانى ئێواره‌ى پێشكه‌ش كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ى و شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى ميوانى ئيسرائيل بوون و له ماڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل (بنيامين ناتانياهۆ) ئێواره خوانێكيان بۆ ئاماده‌كرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ناتانياهۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ى له ناو پێڵاودا خواردنيان بۆ ميوانه‌كه‌يان دانابوو.
شينزۆ ئابێ و هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌ردانى ئيسرائيليان كرد.
ئه‌وان بۆ خوانى ئێواره ميوانى ماڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، (بنيامين ناتانياهۆ) بوون.
بۆ يه‌كه‌مجار كاتێك خزمه‌تكاره‌كه‌ى ماڵى (ناتانياهۆ) دێته ژووره‌وه و له ناو پێڵاودا خواردنيان بۆ داده‌نێت، سه‌رسام ده‌بن.
پرۆفيسۆر بن عامى شيلونى، شاره‌زا له رۆشنبيرى ژاپۆنى له‌و بڕوايه‌دايه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن كه به گشتى پابه‌ندى داب و نه‌ريت و رۆشنبيرييه‌كى باڵاى خۆيانن، وا لێكى ده‌ده‌نه‌وه له كلتوور و رۆشنبيرى ئيسرائيل و جوله‌كه‌دا ئه‌و بابه‌ته هه‌يه و بۆيه به رووحێكى گاڵته‌جاڕانه وه‌رى ده‌گرن و نايكه‌نه كێشه.
له‌و باره‌يه‌وه، ديپلۆماتكارێكى ئيسرائيل كه له ژاپۆن كاريكردووه، ده‌ڵێت: ئه‌و ره‌فتاره‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، ره‌فتارێكى هه‌رزه‌كارانه و نا به‌رپرسيارانه‌يه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سوكترين شت لاى ژاپۆنييه‌كان پێڵاوه‌كانيانه و ته‌نانه‌ت ئه‌وان پێڵاو نابه‌نه ناو ماڵ و نووسينگه‌كانى كاركردنيانه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى روويداوه، سوكايه‌تى و نه‌زانى سياسيى و به پله‌ى يه‌كه‌م رێز نه‌گرتنى ميوانه و رێك وه‌ك ئه‌وه وايه شيرينى له پێسته‌ى به‌رازدا بده‌يته جوله‌كه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ديپلۆماتكارێكى ژاپۆنى رايگه‌ياند، "له هيچ رۆشنبيرى و كلتوورێكى جيهاندا نه‌بووه پێڵاو له‌سه‌ر مێزى نان خواردن دابنرێت. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه مه‌به‌ست لێى گاڵته‌جاڕى بێت، ئه‌وه هيچ شتێكى پێكه‌نيناوى نييه. هه‌ر بۆيه ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ين سوكايه‌تى به سه‌رۆك وه‌زيرانمان كراوه".
پێشتريش رووداوى هاوشێوه له ئيسرائيل روويداوه و كاتێك سه‌رۆكى رووسيا (ڤلاديمێر پوتن) سه‌ردانى ئيسرائيلى كرد، ناتانياهۆ له نووسينگه‌كه‌ى خۆى ئاماده نه‌بوو، له‌به‌ر ميوانه‌كه‌ى هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێى و به دانيشتنه‌وه پێشوازى لێ‌كرد.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم