چیرۆكی ئهو كاندیدهی خاوهن گهورهترین پۆستهری ههڵبژاردنه له عێراق
لە وێنەی 7 ھەزار كاندیدی دیكە گەورەترە.. "نازانرێت گەورەیی وێنەكەی كاك فەتاح كاریگەريی بۆ رێژەی دەنگدەرانی دەبێت یان نا"
K24 - ههولێر:
سەیر و سەمەرەكانی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە ژمارە نایەن، ئەمجارەیان كاندیدێكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پۆستەرێكی گهورهی چاپكردووه، كە وەك خۆی دەڵێت بۆ ئهوهی لەھەموو شوێنێكی بەغداوە ببینرێت.
پۆستەرەكە 15 مهتر بە 25 مەترە و سێ ھەزار دۆلاری لەیەك پۆستەردا خەرجكردووە، چاوی لەوەیە بەھۆی گەورەیی وێنەكەیەوە دەنگی زیاتر بەدەست بێنێت.
وێنەكەی كاك فەتاح لە وێنەی 7 ھەزار كاندیدی دیكە گەورەترە، كە كێبڕكێ بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەن.
فەتاح شێخ, كاندیدی دەوڵەتی یاسا دهڵێت: "ویستم وێنەكەم گەورەترین و باشترین پۆستەر بێت لە عێراق، تاكو وێنەكەم لە ھەر شوێنێكی بەغداوە بێت ببینرێت، وەك گەورەترین پۆستەری بانگەشەی ھەڵبژاردن بێت لە عێراق".
پۆستەرەكە 15 مهتر بە 25 مەترە و بۆ ھەر پۆستەرێك 3 ھەزاری دۆلاری تێچووە، خاوەنی ئەو چاپخانەیەی كە پۆستەرەكەی چاپكردووە دەڵێت، ئەمە بۆ یەكەمجارە قەبارەی وا گەورە چاپ بكەین، ناشزانرێت گەورەیی وێنەكەی كاك فەتاح كاریگەری بۆ رێژەی دەنگدەرانی دەبێت یان نا.