به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك ده‌داته هاووڵاتیان
به‌هۆی بارانه به‌خوڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێكی شاخی كۆڕێ داڕما و رێگای سه‌ره‌كی هاملتۆن له‌و شاره‌دێیه داخراوه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رێگای توونێله‌كان كراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بارانه به‌خوڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌شێكی شاخی شاره‌دێی كۆڕێ داڕما و له‌گه‌ڵ لافاوه‌كه خۆڵ و به‌ردێكی زۆر هاتۆته خواره‌وه، رێگای سه‌ره‌كی له‌و شاره‌دێیه داخرا، بۆیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، تا ئه‌وكاته‌ی كاری تیمه‌كانی شاره‌وانی بۆ لابردنی پاشماوه‌ی لافاوه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رێگای تونێله‌كانی پیرمام به‌كاربهێنن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م وخه‌لكی شاری هه‌ولیری خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ینه‌وه‌كه‌وا ئه‌مرۆ ئیواره به‌هۆی بارانی به‌خوره‌وه شاخی كۆری به‌شیكی دراما وه‌خۆل وبه‌ردیكی زۆر كه‌وته سه‌ر ریگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر شه‌قلاوه وه‌ئیستا تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ریگاوبانی هه‌ولیر سه‌رقالی لابردنی خۆل و به‌ردی شاخه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ریگایه‌كه بكه‌نه‌وه و وه‌كو چاره‌سه‌ركی كاتی تیمه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و هاتووچۆی هه‌ولیر ریگای تونیلی پیرمام یان كردۆته‌وه به‌شیوه‌یه‌كی كاتی به‌رووی شوفیراندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بۆیه هه‌ر شوفیریكی به‌ریز كه له‌هه‌ولیره‌وه بۆ شه‌قلاوه بروات یان له‌شه‌قلاوه بۆ هه‌ولیر بێت، ده‌بێت بچیته‌وه ئه‌و ریگایه كاتیه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی هه‌مووانه".
H.B