پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
له پرۆژه‌یه‌كی 240 ملیۆن دۆلاریدا له شاری هه‌ولێر هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ڕه‌خسێت
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌به‌رهێنان زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كوردی ـ توركی، كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به هه‌فته‌نامه‌ی باسی راگه‌یاند، "پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن"، و گوتی: "پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی 240 ملیۆن دۆلار ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆمه‌ڵێك كارگه پێكهاتووه و مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ وه‌رگیراوه و یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گه‌وره و باشه‌كان و رۆڵێكی گرنگی له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌بێت".
عاره‌ب جه‌ختیشی كرده‌وه، "تائێستا 30% تا 40%ی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی خۆراك، له‌قوتونان و كشتوكاڵی له‌خۆده‌گرێت" و گوتیشی: "بۆ یه‌كه‌م جاره مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌مشێوه‌یه بدرێت، كه هه‌لی كار بۆ زیاتر له 300 گه‌نج ده‌ڕه‌خسێنێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پڕۆژه‌كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد و تورك ئه‌نجام ده‌درێت و به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا ته‌واو ده‌بێت و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه".
سامان عاره‌ب گوتیشی: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، ژماره‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی بۆ كاری وه‌به‌رهێنان روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، 40% رێژه‌كه‌یان زیادیكردووه و پێدانی مۆڵه‌تیش به پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان زیاتر بووه".
H.B