فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی حه‌شد له كه‌ركووك كوژرا
داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عێراقیش
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه عه‌ره‌بێكی سوننه مه‌زهه‌به له پارێزگای كه‌ركووك كوژراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، سوڵتان یاسین حمدانی فه‌رمانده‌ی لیوای 56ـی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای دووبز بە گولەی قەناس کوژراوه".
هاوكات لە گوندی "جحیش"ـی سەربە قەزای حەویجە شەڕوپێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق روویداوه‌و لەئەنجامدا شەش پۆلیس بریندار بوون كه دووانیان ئەفسەرن و ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکن.
بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو تێكچووه‌و چه‌ندین جار چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه‌دا و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.