كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بە بڕی جیاواز لە ھەندێك ناوچە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری بارانبارین ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمان لە پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێكاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

