پوتین پاڵپشتیی گه‌لی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 له دیداری نێوان ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا به‌ڕێوه‌چووه، پوتین پاڵپشتی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا پاڵپشتی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ربڕیوه و مۆسكۆ و هه‌ولێر له‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رێككه‌وتوون".
هه‌روه‌ها گووتی، رووسیا بایه‌خ به بوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ رووسیا و چین هه‌بێت و پێگه‌ی دیپلۆماسی كوردیش له جیهان به‌هێزه".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگھێشتی فه‌رمی رووسیا ئێواره‌ی سێشه‌ممه به‌یاوه‌ری شاندێك چووه‌نه مۆسكۆ و پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پوتینیش، له ئاهه‌نگ و نمایشی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ی 73 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی كرد.