به‌ڤیدیۆ .. شێرێك كامێرایه‌كی داگیرساو ده‌ڕفێنێت و له‌كاتی راكردن دیمه‌نه‌كان تۆمار ده‌كرێن
دواجار تیمی كامێرامانه‌كان توانیان كامێراكه بگه‌ڕێننه‌وه كه دیمه‌نی راكردنی شێره‌كه‌ی تۆمار كردبوو
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، تێیدا دیمه‌نی شێرێك نیشان ده‌درێت، كه كامێرایه‌كی داگیرساو له‌سه‌ر ستاندێك ده‌ڕفێنێت و، له‌كاتی راكردنی شێره‌كه ته‌واوی دیمه‌نه‌كان تۆماركراون.
وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له یه‌كێك له باخچه نیشتیمانییه‌كانی ئاژه‌ڵان له وڵاتی كینیا تۆماركراوه، كاتێك تیمێكی كامێرامانه‌كان سه‌رقاڵی تۆماركردنی چه‌ند گرته‌یه‌كی ژیانی ئاژه‌ڵانی كێوین، یه‌كێك له شێره‌كانی باخچه‌كه خۆی له یه‌كێك له‌و كامێرایانه نزیك ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر ستاندێك جێگیر كراوه و، له‌ناكاو كامێراكه ده‌ڕفێنێت و به‌ره‌و ناو دارستان راده‌كات.
له‌و كاته‌شدا كه تیمی كامێرامانه‌كان له شوێنه‌كه ئاماده بوون، به‌دوای شێره‌كه ده‌كه‌ون و، دواجار توانییان ئه‌و كامێرایه بگه‌ڕێننه‌وه، كه دیمه‌نه‌كانی راكردنی شێره‌كه‌ی تۆماركردووه.
H.B