كاندیدێكی یه‌كێتی برینداركرا
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار و چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 كاندیدێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ناوی "ئه‌ڤین محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زه‌هاوی" له قه‌زای خانه‌قین له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌ی لێكراوه‌و برینداركراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای نێوان عه‌لیاوا - خانه‌قین ته‌قه له‌و ئۆتۆمبێله كراوه كه كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی تێدابووه‌و به‌و هۆیه‌وه بریندار بووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
برینداركردنی ئه‌و كاندیده هاوكاتی ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ته له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاره رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت.
خانه‌قین شارێكی كوردستانییه و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق یه‌كێكه له ناوچه "كێشه له‌سه‌ره‌كان" و پاش رووخانی رژێمی به‌عس كورد ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك و خورماتوو راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراقیان كردووه.