كاندیدێكی پارتی برینداركرا

لە لایەن ژمارەیەك چەكدار ھێرشی كرایەسەر

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت، لەلایەن ھێزە چەكدارەكانی عێراق لە خانەقین ھێرش كرایە سەر كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە سەختی برینداركرا.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا لە خانەقین لەلایەن ھێزە چەكدارەكانی عێراق، ھێرشكراوەتە سەر عیرفان سەعدوڵڵا داودی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە سەختی برینداركرا".

ئەوە لەكاتێكدایە ھەر ئه‌مڕۆ لە سنووری خانەقین ھێرشكراوەتەسەر كاندیدێكی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ناوی ئه‌ڤین محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زه‌هاوی، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌ی لێكراوه‌و برینداركراوه‌.

ئەمڕۆ 10/5/2018 دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و دەنگدانی عێراقییەكان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت، رۆژی 12 ئایاریش ھەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ھ.م