پارتێكی دیكه كوردستان پشتگیری خۆی بۆ لیستی 184ی پارتی راگهیاند
"دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان"
K24 - ههولێر:
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان، له راگەیەنراوێکدا ههڵوێستی خۆی له ههڵبژاردنی داهاتوو، كه بڕیاره 12ی ئایار ئهنجام بدرێت، راگهیاند و پشتگیری خۆیشی بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دهربڕی.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، كه وێنهیهكی دهست كوردستان 24 كهوتووه، ئهو حزبه داوا له سهرجهم كادیر و ئهندام و دۆست و ههوادارانی خۆی دهكات، له ههڵبژاردنی 12ی ئایار، دهنگ به لیستی ژماره 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدهن.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان کە بێگومان ئەویش لیستی ژمارە (١٨٤) ی پارتی دیموکراتی کوردستانە".
دهقی راگهیهندراوهكهی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان:
"بۆ سەرجەم کادرو ئەندام و دۆست و ھەوادارانی پارێزگاران و سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستان
وەک ئاشکرایە لە رۆژی شەممە ١٢ ی ئایاری ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت .. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە ھەموو لایەکتان دەکەین بەشداری کاریگەر لەم پرۆسە دیموکراتیە بکەن و رۆژی ھەڵبژاردن بکەن بە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی گەلەکەمان.
بێگومان گەلی کوردستان ھەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادیەوە فاکتەری سەرەکی بنیات نانەوەی عێراقی تازەو نووسینەوەی دەستوورو سەرپێ خستنی دامو دەزگاکانی دەوڵەت بوو بەڵام بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ دەوڵەتی عێراق لە ھەمبەر مافەکانی گەلی کورد بەتایبەتی و جێبەجێ کردنی دەستوور بەگشتی روو لە پاشگەزبوونەوە بوو تا کار گەیشتە ئەوەی دەست بۆ بڕینی مووچەو قوتی خەڵکی کوردستان بەرن ..
وەک مافێکی شەرعی و مێژوویی خۆیشی گەلەکەمان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی داو لە کەرنەڤالێکی سەرکەوتووی بێ وێنەدا بە دۆست و دوژمنانی خۆی راگەیاند کەوا جەماوەری کوردستان چەندە ئارەزووی سەربەخۆیی دەکات .. بەڵام بە داخەوە بەھۆکاری زۆری ناوخۆیی و دەرەکی ئەو ھەلە مێژووییەش بۆ کاتێکی نادیار دواخرا . ھەرچەندە ئێمە پێمان وایە ئەوانەی ھۆکاری سەرخستنی ریفراندۆم بوون مێژوویەکی زێرینیان بۆ خۆیان تۆمار کردو ئەو بەڵگە مێژووییەش لە ھەموو کات و ساتێکدا کارتی سەربەخۆی یەکجارەکیمانە .. ھەربۆیەو بۆ ئەوەی ھەوڵی دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان بچێتە قۆناخێکی ترەوە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان کە بێگومان ئەویش لیستی ژمارە (١٨٤) ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ لیستی (١٨٤) و بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
٨ی ئایاری ٢٠١٨"