ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتاییهات.
له ده‌نگدانی تایبه‌ت، هێزه ئه‌منییه‌كان، پۆلیس، كارمه‌ندانی ناوخۆ و ته‌ندرووستی ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌مڕۆ 10ی ئایار/ واتا دوو رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 329 كورسییه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی، 46 كورسییه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش كه عێراق وه‌ك پارێزگا نه‌یناساندووه، له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی ئه‌ژمار كراوه.
ا. م