كەشناسی: لێزمە باران بەردەوام دەبێت

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران و ھەورەتریشقە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، لە كات و شوێنی جیادا لێزمە باران دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو ق نیمچە ھەوردا دەبێت و لە كات و ناوچە جیاجیاكان لێزمە باران و ھەورەتریشقە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی