دیارترین هێز و لیسته به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق
نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌م شێوه‌یه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی 12ی ئایار، هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجام بدرێت و بۆ چوار ساڵی دیكه، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، پێكبهێنرێت.
دیارترین لیست و هاوپه‌یمانی و قه‌واره سیاسییه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بریتین له‌مانه:
لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ته‌نها و به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كردووه، جگه له كه‌ركووك، كه به داگیركراو وه‌سفیكردووه و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بایكۆت كردووه.
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا: به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، حه‌مه‌د موسه‌وی و ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، یاسر سهخیڵ و عه‌لی مالیكی.
هاوپه‌یمانی فه‌تح: رێكخراوی به‌در، سادیقون، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی عێراق، پارتی پێشه‌نگی ئیسلامی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی، كه زۆربه‌ی هێزه‌كانی ملیشیای حه‌شدی له‌خۆ گرتووه.
هاوپه‌یمانی بۆ چاكسازی – سائیرون: ره‌وتی سه‌در، پارتی ئیستیقامه، موزیر شه‌وكه‌وت، سه‌عد عاسم جه‌نابی، عه‌دنان عه‌زاوی، حزبی شیوعی و چه‌ند كه‌سایه‌تی و پارتێكی دیكه.
هاوپه‌یمانی نه‌سر: حه‌یده‌ر عه‌بادی، كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆكان، پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق، هێز و كه‌سایه‌تییه‌كانی چه‌ند پارێزگایه‌ك، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌لیم جبووری و ساڵح موتڵه‌گ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه.
هاوپه‌یمانی بڕیار – القرار: ئوسامه نوجێفی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌لمان جومه‌یلی، له‌گه‌ڵ حه‌وت پارتی دیكه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو زافر عانی و كه‌سایه‌تی هۆزه‌كانی دیكه.
هاوپه‌یمانی دیاله: ناهیده داینی، ته‌ڵاڵ زوبه‌یعی، حزبی وه‌فا، عومه‌ر حه‌میری، عامر حه‌بیب خیزران.
هاوپه‌یمانی ئه‌نبار: حزبی وه‌فا، عێراقییه‌ی سه‌ربه‌خۆ، جه‌ماهیر، شورای عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزی جهغایفه.
هاوپه‌یمانی سه‌ڵاحه‌دین: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ل، ئه‌حمه‌د جبووری پارێزگار، وه‌زیری پێشووی كاره‌با ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی، یه‌كێتی هێزه نیشتمانییه‌كان، به‌ره‌ی رزگاری توركمان.
هاوپه‌یمانی نێوان گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
هاوپه‌یمانی توركمان له یه‌ك لیست، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به یه‌ك لیست، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك.
هاوپه‌یمانی له ئه‌نبار، حزبی حه‌ل، محه‌مه‌د حه‌لبوسی پارێزگاری ئه‌نبار، سه‌عدون دلێمی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه.
هه‌ر یه‌ك له حزبه‌كانی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ا. م