"سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی كۆمیسیۆن له كه‌ركووك ده‌ستگیر ده‌كرێن"
عه‌بادی فه‌رمانیداوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه: "حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانیداوه پاش كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن له كه‌ركووك ده‌ستگیر بكرێن".
پێگه‌ی غهدپرێسی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه نوسیوویه‌تی "عه‌بادی فه‌رمانیداوه هه‌موویان ده‌ستگیر بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و پێشیلكارییانهیه كه له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت رۆژی 10/5/2018 له پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامدراوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی پاش ئه‌وه بووه كه ژماره‌یه‌ك پێشێلكاریی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه‌و ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی كاریگه‌ریی سیاسی و سۆزیان بۆ لایه‌نی سیاسی دیاریكراو ساختهكاریشیان كردبێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه جددییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی كه‌ركووك بگۆڕدرێت چونكه لایه‌نگری لایه‌نێكی سیاسی كوردییه و ویستوویه‌تی بوونی له‌و پۆسته‌دا بقۆزێته‌وه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن درووست بكات".
به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی كۆمیسیۆنی كه‌ركووك ناوی "عیماد وه‌لی ئه‌حمه‌د"ـه و سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.