داعش له باشووری كه‌ركووك هێرش ده‌كاته سه‌ر حه‌شد و پۆلیسی فیدرالی
له هێرشه‌كه‌دا 9 چه‌كداری حه‌شد و پۆلیس كوژران
K24 - كه‌ركووك:
چه‌كدارانی داعش، له سنووری گوندی مه‌كته‌ب خالیدی باشووری كه‌ركووك، هێرشی كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری و پۆلیسی فیدرالی، له ئاكامیشدا 9 چه‌كداری حه‌شد و پۆلیس كوژراون.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، شه‌وی رابردووش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، سێ گوندی ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینی هاوه‌نباران كرد.
به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، چه‌كدارانی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كردنه ئامانجی ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدانییان كرد له عێراق.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا، هۆشداری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دا به حكوومه‌تی عێراق و رایگه‌یاندبوو، زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سه‌رتاسه‌ری عێراق پێگه‌یشتووه، به‌تایبه‌تیش له گه‌ڕه‌كه‌كانی "ئوممولقوڕا و غه‌زالییه‌ی" به‌غدا.
ا. م