كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ناوچە جیاجیاكان باران دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ناوچە جیاجیاكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.
