بەرپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆن روونكردنه‌وه له باره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌دات
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، بوارێكی زیاتر بۆ هاووڵاتییان كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانییان ونكردووه، به مه‌رجێك پسووله‌ی ونبوون و پێناسه‌ی كه‌سایه‌تی پێبێت به وێنه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتابوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و وه‌رگرتنی كۆدی "كیو ئاڕ".
عه‌لی قادر راشیگه‌یاند، تا ئێستا پرۆسه‌كه به هێمنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو كێشه‌كان كه هاتوونه‌ته پێش چاره‌سه‌ر كراون و له‌و به‌رنامه‌یه دانراوه سه‌ركه‌وتوو بوونه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر ده‌نگێك به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن نه‌بێت و پێچه‌وانه‌ی رێكاره‌كان بێت پووچه‌ڵه، بێگومان ئه‌ژمار ناكرێت.
له باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش، عه‌لی قادر ئاشكرای كرد، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌لیكترۆنییه و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه، له وێستگه‌كانی خۆیان هه‌مووی جیاده‌كرێته‌وه و دیاریده‌كرێت كام حزبه چه‌ند ده‌نگی هێناوه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو وێستگه‌یه‌ك شریتی خۆی هه‌ڵده‌واسێت كام حزب و كام كاندیده چه‌ند ده‌نگی هێناوه و دواتریش ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
له باره‌ی رێژه‌ی به‌شداربووان له ده‌نگدان تا ئێستا، رایگه‌یاند، كه‌مێكی دیكه زانیاری ته‌واو له باره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و روونیشی كرده‌وه، نزیكه‌ی 40% بۆ 45% ده‌بێت.
ا. م