حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی راگه‌یاند

حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، 13ی ئایاری 2018، ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

لێدوانه‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: " سبەی یەك شەممە 2018/5/13  لە سەرجەم فەرمانگە و دام  و دەزگا حكومیەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".

ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت:

"بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، سبەی یەك شەممە 2018/5/13  لە سەرجەم فەرمانگە و دام  ودەزگا حكومیەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

12/5/2018"