ئاواره‌كانی مووسڵ ده‌توانن به‌م شێوازه ده‌نگ بده‌ن
كۆمیسیۆن كێشه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كانی مووسڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسیی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هه‌ر ئاواره‌یه‌كی مووسڵ كه له هه‌ولێر و دهۆك نیشته‌جێیه و تائێستا ده‌نگی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، له هه‌ر بنكه‌یه‌ك كه بۆ ده‌نگدانی ئاواره‌كانی مووسڵ له‌و دوو پارێزگایه دانراوه، ده‌توانێت ده‌نگ بدات.
عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "سەرجەم ئەو كێشانەمان چارەسەركرد كە لە ئامێرەكانی دەنگدان ھەبوو، بۆ ئەوەی بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن نەھێڵین دەنگی دەنگدەران بە فیڕۆبچێت".
گوتیشی: "بەپێی رێنمایی نوێی كۆمسیۆن بۆ ئاوارەكانی مووسڵ، ھەركەسێك كارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێ بێت دەتوانێت دەنگ بدات، ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه‌ش ده‌نگه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وه، ده‌توانێت "عبور – یان تخطی"ی به‌رپرسی بنكه به‌كاربهێنێت".
ھ.م