به ڤیدیۆ.. هێزێكی ئاسایش داوا له په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌كات بیاره جێبهێڵێت
له بیاره رێگری له كوردستان 24 ده‌كرێت پرۆسه‌ی ده‌نگدان رووماڵ بكات
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
له شارۆچكه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هێزێكی ئاسایشی یه‌كێتی رێگری له تیمه‌كانی كوردستان 24 ده‌كات پرۆسه‌ی ده‌نگدان رووماڵ بكات.
ئاسایشی یه‌كێتی داوایان له په‌یامنێر و تیمی كوردستان 24 كردووه، شارۆچكه‌كه جێبهێڵن و رووماڵی پرۆسه‌كه‌ش رابگرن.
ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كامێرا و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهكانییان له تیمه‌كه‌ی كوردستان 24 كردووه.
هه‌رچه‌نده كوردستان 24، به گوێره‌ی رێنمایی و رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، باجی تایبه‌ت بۆ تیمه‌كانی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 12ی ئایار، رووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له بیاره، رێگرییان لێكراوه.