له سلێمانى ئاستى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن نزمه
ئاستى به‌شدارى هاووڵاتيان له پرۆسه‌كه نزمه و گه‌رموگوڕى پێوه ديار نييه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى رێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان و چاودێرانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له شارى سلێمانى ده‌ڵێن: ئاستى به‌شدارى هاووڵاتيان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نزمه.
له‌و باره‌يه‌وه (جه‌بار عه‌زيز ئه‌بوبه‌كر) به سايته عێراقييه‌كانى راگه‌ياندووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى (2014) ئاستى به‌شدارى هاووڵاتيان له پرۆسه‌كه نزمه و گه‌رموگوڕى پێوه ديار نييه.
گوتيشى: "تا دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له تاسڵوجه رێژه‌ى به‌شدارى (%47) و له راپه‌ڕين (%42) و له دوكان (%43) بووه و ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات به شێوه‌يه‌كى گشتى رێژه‌كه (%44)ى تێنه‌په‌ڕاندووه و هێشتاش بنكه‌كان چۆڵن".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كارمه‌ندانى كۆميسيۆن ته‌نيا شه‌ش رۆژ راهێنانيان پێكراوه و ئه‌و ماوه‌يه‌ش به‌س نه‌بووه بۆ شاره‌زابوونى ته‌واو له پرۆسه‌كه.
ئ.ر