قوباد تاڵه‌بانى: كه‌ركووك ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسى
به هۆى نه‌چوونى هاووڵاتيانى كورد بۆ سه‌ر سندووقى ده‌نگدان كه‌ركووك ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسى جۆربه‌جۆره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانى، كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، رايگه‌ياند، به هۆى نه‌چوونى هاووڵاتيانى كورد بۆ سه‌ر سندووقى ده‌نگدان كه‌ركووك ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسى جۆربه‌جۆره‌وه.
قوباد تاڵه‌بانى له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، مه‌ترسى خۆى له باره‌ى نه‌چوونى ده‌نگده‌رانى كورد له كه‌ركووك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌ربڕيوه و هۆشدارى داوه.
له‌وباره‌يه‌وه، قوباد تاڵه‌بانى نووسيويه‌تى: "به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركووكی كوردان زیاتر‌و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "تكایه به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه ماوه شوناسی كوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن، رۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسوده بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، خه‌ڵكى كه‌ركووك ناڕه‌زايه‌تى و گلهييهكانيان دوابخه‌ن و نووسيويه‌تى: "هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ره‌واندنه‌وه‌ی به‌رئه‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسهکهمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن".
به رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق، له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، هه‌زاران هاووڵاتى كوردى كه‌ركووك ئاواره بوون و پارتى ديموكراتى كوردستانيش له شاره‌كه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ناكات و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق شاره‌كه‌يان خستووه‌ته ژێر ركێفيانهوه.
ئ.ر