گه‌نجێك له چه‌مچه‌ماڵ له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ كوژرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی شه‌فه‌ق نیوز، دوو سه‌رچاوه‌ی جیاواز، یه‌كێكیان له پۆلیس و ئه‌وی دیكه‌یان پزیشكی، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌یان له به‌رده‌م بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، كوژرانی ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 36 ساڵه، به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و سه‌ره‌تاش به سه‌ختی برینداربووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیش رایگه‌یاند، به هۆی برینه سه‌خته‌كه‌یه‌وه دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، گیانی له ده‌ستداوه.
ا. م