پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی هات
له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدانیش به رووی ده‌نگده‌ران داخران
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر (06:00) ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدانیش به رووی ده‌نگده‌ران داخران.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاندبوو، كاتژمێر (06:00) پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی دێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش كاتی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.