كۆميسيۆن: له هه‌ولێر كه‌مترين و له سلێمانى زۆرترين سكاڵا تۆمار كراوون
له سلێمانى زۆرترين سكاڵا تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
ئارام ساڵهيى، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، له هه‌ولێر كه‌مترين سكاڵا تۆمار كراوه و له سلێمانى زۆرترين سكاڵا تۆمار كراوون.
ئارام ساڵهيى گوتيشى: "سكاڵاكان له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنه‌وه يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "به گشتى له هه‌رێمى كوردستان (80) سكاڵا تۆمار كراوون و له‌و ژماره‌يه‌ش (45) سكاڵايان له ده‌نگدانى تايبه‌ت تۆمار كراوون و (35) سكاڵاكهى ديكه له ناوچه جياجياكانى هه‌رێمه‌وه تۆمار كراوون".
سه‌باره‌ت به شوێنى تۆماركردنى سكاڵاكان، ساڵهيى گوتى: "له پارێزگاى سلێمانى (51) سكاڵا و له پارێزگاى دهۆك (15) سكاڵا و له هه‌ولێريش كه‌مترين سكاڵا هه‌بووه، كه (14) سكاڵا بوون و له لايه‌ن ته‌واوى لايه‌نه سياسييه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن تۆمار كراوون".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "سكاڵاكان ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێن و له‌وێ يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.