كۆميسيۆن له باره‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه زانيارى نوێ ئاشكرا ده‌كات
سبه‌ينێ يه‌كشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى گرێبه‌ست و نووسينگه‌ى نيشتمانى و ناوه‌نده‌كانى تۆماركردنه
K24 – هه‌ولێر:
ریاز به‌دران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سبه‌ينێ يه‌كشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى گرێبه‌ست و نووسينگه‌ى نيشتمانى و ناوه‌نده‌كانى تۆماركردنه.
گوتيشى: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كات و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی به‌شداریكردن تاوه‌كو كاتی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه.
به‌دران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌ی 24 كاتژمێر له كۆتاییهاتنی ده‌نگدان ئاشكراده‌كرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كۆمسیۆن ئه‌مشه‌و هیچ ئه‌نجامێكی به‌رایی ئاشكرا ناكات.
ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه: غه‌دپرێس