به ڤيديۆ.. له كه‌ركووك دژه تيرۆرى عێراق سوكايه‌تى به گه‌نجێكى كورد ده‌كات
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى كه‌ركووكيش ده‌ڵێت: پلانى ئه‌منى شاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كى رهحيماواى شارى كه‌ركووك، هێزه‌كانى دژه تيرۆرى عێراق سوكايه‌تى به گه‌نجێكى كورد ده‌كه‌ن و ئاپۆڕايهكى گه‌نجانى كورديش (هۆيها) له‌و هێزانه ده‌كه‌ن و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى كه‌ركووكيش ده‌ڵێت: پلانى ئه‌منى شاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
ليوا ركن، مه‌عن سه‌عدى، كه ئه‌فسه‌رێكى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسه و دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، كراوه‌ته فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كان له كه‌ركووك، رايگه‌ياند، پلانى ئه‌منى بۆ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه و هيچ رووداوێكى نه‌خوازراو له شاره‌كه رووى نه‌داوه.
گوتيشى: هێزه ئه‌منييه‌كان سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌گوازنه‌وه بۆ كۆگاكان و دواتر ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێن.
روونيشيكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ى ئه‌و سندووقانه ئه‌ركى ده‌زگاى دژه تيرۆره.
ئه‌م قسانه‌ى مه‌عن سه‌عدى له كاتێكدايه، له گه‌ڕه‌كى رهحيماواى كه‌ركووك هێزه‌كانى دژه تيرۆر له ناو ئاپۆڕاى هاووڵاتياندا راوه‌دووى گه‌نجێكى كورد ده‌نێن.