حزبی شیوعی كوردستان: گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان هاككراوه
حزبی شیوعی كوردستان: ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌لاوێر نه‌كرێن دان به پرۆسه‌كه‌دا ناهێنین
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ئه‌مڕۆ 12/5/2018 به‌ڕێوه چوو، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه، "بەپێی ئەو بەدواداچونەی کە بۆ پرۆسەی دەنگدانمان کردوە, بەبەراوردکردن لەگەل ئاکامە بەراییەکانی ھەلبژاردن گومانی زۆرمان لا دروست بووە, سەبارەت بەوەی کە سیستمی ئەلکترۆنی دەنگدان ھاککراوە، و تەنانەت گومانی ساختەی پێشوەختی لێدەکرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیدا دووپاتكراوه‌ته‌وه "بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی پرۆسەی ھەلبژاردن, داوا لە کۆمسیۆنی بالای ھەلبژاردن دەکەین بە شێوازی دەستی ژماردنی دەنگەکان بکەن, بە پێچەوانەوە ئاکامەکان رەتدەکەینەوە".
H.B