گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌يمانى و يه‌كگرتوو: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى هه‌ڵبژاردنمان قبوڵ نييه
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له سلێمانى راگه‌يه‌ندراوون، ئه‌نجامى راسته‌قينه نين
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، چوار لايه‌نى به‌شدار له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق رايانگه‌ياند، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له سلێمانى راگه‌يه‌ندراوون، ئه‌نجامى راسته‌قينه نين.
عه‌بدولستار مه‌جيد، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، داوا له كۆميسيۆن ده‌كه‌ين گوێ له سكاڵا و سه‌رنجى ئێمه بگرێت و پێداچوونه به ئه‌نجامى پرۆسه‌كه بكرێت.
گوتيشى: بۆ به‌دواداچوونى مافى ده‌نگده‌رانمان به‌رده‌وام ده‌بين و له مافيان خۆش نابين و هه‌موو رێگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و شارستانى ده‌گرينه به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ى مافى ده‌نگده‌رانمان.
لايه‌نه‌كان له سلێمانى و كه‌ركووك، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ساخته‌كارى له ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رايده‌گه‌يه‌نن به ئه‌نجامه‌كانييه‌وه پابه‌ند نابن.
له‌و باره‌يه‌وه پێشتر ئه‌و چوار لايه‌نه راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان ده‌ركرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
1- کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەینەوەو پابەند نابین بە ئەنجامەکانەوە.
2- داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەین.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، پارتى ديموكراتى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، رايگه‌ياند، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
وتەبێژی پارتی له‌سه‌ر ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركانمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
بۆیه وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.