بابه‌كر دڕه‌يى: گۆڕان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و ساخته‌كارييه قبوڵ ناكات
ئه‌و ساخته‌كارييه كۆميدييه‌ى له سلێمانى كراوه، به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
بابه‌كر دڕه‌يى، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رايگه‌ياند، ئه‌و ساخته‌كارييه كۆميدييه‌ى له سلێمانى كراوه، به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ ناكرێت.
گوتيشى: سوكايه‌تيكردن به گرده‌كه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان قابيلى قبووڵ نييه.
هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵ، گۆڕان، يه‌كگرتوو و هاوپه‌يمانى ديموكراسى، رايانگه‌ياندووه، به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى قبوڵ ناكه‌ن.
بابه‌كر دڕه‌يى گوتيشى: ئێستا جڤاتى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دايه و كۆبوونه‌وه‌كه بڕيار له باره‌ى هه‌نگاوى داهاتووى بزووتنه‌وه‌كه ده‌رده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، گۆڕان له كشانه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى له پرۆسه‌ى سياسى ده‌كات و هه‌موو رێگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و سوكايه‌تى و پێشێلكارييانه ده‌گرێته به‌ر.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سلێمانى و كه‌ركووك تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
تا ئێستا يه‌كێتى هيچ هه‌ڵوێستێكى له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.