يه‌كێتى بێده‌نگه
هه‌مووان يه‌كێتى له كه‌ركووك و سلێمانى به ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام يه‌كێتى بێده‌نگه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆمه‌ڵى ئيسلامى، يه‌كگرتووى ئيسلامى، هاوپه‌يمانى ديموكراسى داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن و تا ئێستا يه‌كێتى هيچ هه‌ڵوێستێكى ده‌رنه‌بڕيوه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دايه بۆ ئه‌وه‌ى بڕيار له باره‌ى هه‌نگاوى دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بدات.
هاوكات له هه‌ولێر، هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كانى گۆڕان و يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌يمانى كۆبوونه‌وه و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنيان له سلێمانى ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئه‌و چوار لايه‌نه راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبهشيان بڵاوكرده‌وه و ره‌تيان كرده‌وه، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن قبوڵ بكه‌ن.
ميدياى گۆڕان ئه‌مشه‌و لاهور جه‌نگى به به‌رپرسى رژانى خوێنى هه‌ر كه‌سێك له قه‌ڵه‌مدا.
ميدياى گۆڕان رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار به فه‌رمانى لاهور جه‌نگى په‌لامارى گردى زهرگهتهيان داوه و به چه‌كى قورس ته‌قه‌يان له گردى زه‌رگه‌ته و مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه.
هاوكات ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاى هاوپه‌يمانى ديموكراتى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ميدياى گۆڕان داواى له ئه‌ندام و لايه‌نگرانى گۆڕان كرد، رووبكه‌نه گردى زه‌رگه‌ته و پارێزگارى له ئارامگه‌ى رێكخه‌رى كۆچكردووى گۆڕان، نه‌وشيروان مسته‌فا بكه‌ن، كه له به‌رده‌م مه‌ترسى په‌لاماردانى چه‌كداريدا بووه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، پارتى ديموكراتى كوردستان، له زارى گوته‌بێژى ره‌سمى خۆيه‌وه رايگه‌ياند، پێى باشه و داوا ده‌كات، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به ده‌ست هه‌ژمار بكرێت.
نوێنه‌رى چوار لايه‌نه‌كه، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ساختهكارييهى كراوه، به شێوه‌يه‌كى رێكخراو كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌يه له تواناى هێزێكى گه‌وره بووبێت.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان نه‌ك ته‌نيا له سلێمانى، به‌ڵكو له كه‌ركووكيش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ساخته كردووه.
لايه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردييه‌كانى كه‌ركووك رايانگه‌ياندووه، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى دهستكهوتوون، راسته‌قينه نيين و يه‌كێتى له پشت ساخته‌كردنى ئه‌نجامه‌كانى ههڵبژاردنهوهيه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، لە هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر،هێمن هەورامی له باره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه نووسيويه‌تى: "گومان هەیە لە ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی سلێمانی، زۆر نالۆجیکییە کە دەنگی یەکێتی لە هەموو پارتەکانی دیکە وەک: پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ پێکەوە زیاترە. جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە".
هێمن هەورامی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت "لە 2014 یەکێتی 11 هەزار دەنگی هەبوو لە هەڵەبجە. بەڵام ئێستا 30 هەزار دەنگی هێناوە، واتە لە چوار ساڵدا لە 195% زیادیکردووە".
هەورامی راشیگەیاندووە، "ئەم زیادکردنەکەی دەنگی یەکێتی لەڕێگەی ساختەکاری و دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر دەنگی هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکە".
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به هه‌وڵدان بۆ شێواندنى ره‌وشى سلێمانى و ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و وته‌بێژى ئه‌و حزبه و مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له سلێمانى هيچ هه‌ڵوێستێكيان رانه‌گه‌ياندووه.
هاوكات پارێزگارى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كه له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، هيچ هه‌ڵوێستێكى ره‌سمى له باره‌ى پشێوييه‌كانى ئه‌مشه‌وى سلێمانى رانه‌گه‌ياندووه.
له‌ئێستادا سه‌دان ئه‌ندام و لايه‌نگرى گۆڕان به چه‌كه‌وه و بێ چه‌ك له ده‌ورى گردى زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕانيش له ناو هاووڵاتييهكانن.
پێشتر لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياندبوو، يه‌كێتى ئه‌گه‌ر يه‌ك كورسيش بهێنێت هه‌ر يه‌كێتييه و ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكات و هيچ كه‌س ناتوانێت چه‌كى بكات.