له‌كه‌ركووكیش خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
به‌هۆی ساخته‌كاری زۆره‌وه له كه‌ركووك كۆمسیۆن بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیداوه و باری له‌ناكاویش له‌و شاره راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه جه‌خت له‌سه‌ر ساخته‌كاری گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی سایتی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه كه نه‌یوسیتووه ئاماژه به‌ناوی بكرێت راشیگه‌یاندووه، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له باكووری رۆژئاوای كه‌ركووك گردبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردن به‌ده‌ست ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی ساخته‌كاری زۆر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌و شاره‌یداوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر لێژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و ئاسانكاری هامشۆی هێزه ئه‌منییه‌كان، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له شاره‌كه‌ی راگه‌یاندبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا لێژنه‌ی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و شاره، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌رانسه‌ری كه‌ركووك له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی ده‌ركراوه".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "راكان جبووری جه‌ختی له‌سه گرنگی به‌هاناوه‌هاتنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كردووه، بۆئه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له كه‌ركووك بگوازرێنه‌وه شاری به‌غدا و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پشت به پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌ستی ببه‌سترێت، بۆئه‌وه‌ی مافی هیچ ده‌نگده‌ر و لایه‌نێك نه‌فه‌وتێت".
H.B