پارتى هه‌ڵوێستى له باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سلێمانى راگه‌ياند
، يه‌كێتى به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لايه‌نه سياسييه‌كان له شارى سلێمانى، يه‌كێتى به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌مشه‌ويش هێزێكى چه‌كدار هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته، كه ئارامگه‌ى رێكخه‌رى كۆچكردووى گۆڕ‌انى لێيه و ته‌قه‌يان به‌سه‌ر مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كرد.
له‌و باره‌يه‌وه، پارتى ديموكراتى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، رايگه‌ياند، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه
وتەبێژی پارتی له‌سه‌ر ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركانمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات، شایه‌نی باسه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
بۆیه وه‌كوو پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبووڵكراو نین و، داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێ و، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجام بدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان