ميدياى سلێمانى: په‌لامارى باره‌گاى هاوپه‌يمانى دراو و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵى خه‌نداندا گيرا
هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر باره‌گاى هاوپه‌يمانى له سلێمانى و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵى خه‌نداندا گيراوه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لاماردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و گردى زه‌رگه‌ته، هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر باره‌گاى هاوپه‌يمانى له سلێمانى و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵى خه‌نداندا گيراوه.
سايتى شارپرێس، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له هاوپه‌يمانى ديموكراسى به سه‌رۆكايه‌تى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاى هاوپه‌يمانى له سلێمانى و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵى خه‌نداندا گيراوه.
له باره‌ى ناسنامه‌ى پهلاماردهرهكانهوه سايته‌كه هيچ زانيارييه‌كى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و ميدياى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، به فه‌رمانى لاهور جه‌نگى په‌لامارى باره‌گاى سه‌ره‌كى گۆڕان و گردى زه‌رگه‌ته دراوه.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و لايه‌نه‌كان داواى هه‌ژمارى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.