بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجامى ئه‌ليكترۆنى ده‌نگدان ره‌تده‌كاته‌وه
لاهور جه‌نگى به‌رپرسه له رژانى هه‌ر خوێنێك
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى كرد له سلێمانى بيانپارێزن و رژانى خوێنى هه‌ر هاووڵاتييهكيشى خسته ئه‌ستۆى لاهور جه‌نگى، برازاى جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى رايگه‌ياند، كاره‌باى گردى زه‌رگه‌ته كوژێنراوه‌ته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، له هه‌ڕه‌شه و په‌لامارى چه‌كدارى بيان پارێزن.
هاوكات ئه‌مشه‌و ته‌قه له مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كراوه له گردى زه‌رگه‌ته، كه ئارامگه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه‌ى لێيه.
هاوكات چالاكانى گۆڕان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌كه به چه‌كه‌وه رووبكه‌نه گرده‌كه بۆ پاراستنى.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هێزێكى زۆرى چه‌كدار گه‌مارۆى گردى زهرگهتهيان داوه.