هێمن هەورامی: دەنگی یەکێتی له هه‌ڵه‌بجه بە ساختەکاری گەورە له %195 زیادى كردووه
جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگه‌ياند، ته‌نيا له هه‌ڵه‌بجه ده‌نگى يه‌كێتى به "ساختەکاری گەورە" به رێژه‌ى (195%) زیادکراوە.
لەهه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر،هێمن هەورامی له باره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه نووسيويه‌تى: "گومان هەیە لە ساختەکاری گەورە لە بەرژەوەندی یەکێتی لە سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی سلێمانی، زۆر نالۆجیکییە کە دەنگی یەکێتی لە هەموو پارتەکانی دیکە وەک: پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ پێکەوە زیاترە. جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان پێویستە".
هێمن هەورامی بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت "لە 2014 یەکێتی 11 هەزار دەنگی هەبوو لە هەڵەبجە. بەڵام ئێستا 30 هەزار دەنگی هێناوە، واتە لە چوار ساڵدا لە 195% زیادیکردووە".
هەورامی راشیگەیاندووە، "ئەم زیادکردنەکەی دەنگی یەکێتی لەڕێگەی ساختەکاری و دەستکاری ئەلیکترۆنی پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر دەنگی هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکە".
هاوكات لايه‌نه‌كانى ديكه‌ش له سنوورى سلێمانى داواى ژماردنى ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن و ره‌تيده‌كه‌نه‌وه دان به‌و ئه‌نجامانه‌ى هه‌ڵبژاردن بنێن، كه ئه‌وان يه‌كێتى به ساخته‌كردنيان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.