به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان پارتى براوه‌ى يه‌كه‌مى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه له كوردستان
پارتى ديموكراتى كوردستان براوه‌ى يه‌كه‌مى پرۆسه‌كه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى له بنكه‌كانى ده‌نگدانه‌وه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون و ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتى ديموكراتى كوردستان براوه‌ى يه‌كه‌مى پرۆسه‌كه‌يه و زۆرترين كورسييه‌كانى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.
بۆ بينينى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان سه‌ردانى ئه‌م لينكه بكه