"لە گەرمیان پەرلەمانتارێكی گۆڕان چەك كرا"
لولەی تفەنگ دەكرێتە پەرلەمانتارێكی گۆڕان
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو لە سنووری گەرمیان ھاوشێوەی سلێمانی گرژیی دەكەوێتە نێوان یەكێتی و گۆڕان و پەرلەمانتارێكی گۆڕان چەك دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەرمیان كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە كوردستان24 راگەیاند: "دوای ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردن، لە گەرمیانیش ھاوشێوەی سلێمانی گرژیی كەوتە نێوان یەكێتی و گۆڕان و له‌ناو دیوانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، پەرلهمانتارێكى گۆڕان میلی دەمانچەی له به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی گه‌رمیان راكێشا‌و پەرلەمانتارەكەی گۆڕان چەك كرا".
به‌وته‌ى ئەو سه‌رچاوه‌یه: "مه‌حموود حاجی عومه‌ر، پەرله‌مانتارى گۆڕان ناسراو به "مه‌حموود بیكه‌یسی"، میلی ده‌مانچه‌ى له عه‌مید محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی گه‌رمیان راكێشاوه. لە بەرامبەردا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى پۆلیس چه‌كیان له پارله‌مانتاره‌كه و پاسه‌وانه‌كانى ستاندووە، پاشان به نێوه‌ندگیریی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس كێشه‌كه كۆتایی پێهێنراوه و چه‌كه‌كه بۆ پارله‌مانتاره‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".
دوای ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردن، لیست و قەوارە بەشداربووەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، ئەنجامەكانیان رەتكردەوە و یەكێتیان بە ئەنجامدانی ساختەكاری تۆمەتباركرد، دواتر كێشە كەوتە نێوان لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان و میدیای گۆڕان رایگەیاند، ھێزێكی سەر بە یەكێتی ھێرشی كردووەتەسەر مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.
ھ.م