كادیرێكی یه‌كێتی: به‌رپرسانی گۆڕان خه‌ریكی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنن و سیاسه‌تی پۆپۆلیستی به‌سه‌رچووه
ئه‌نوه‌ر حسێن: با گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بچن له خۆیان بپرسن نه‌وه‌ی نوێ بۆچی ده‌نگی هێناوه‌و ئه‌وان پاشه‌كشه‌یان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كرێت و به ساخته‌كاریی و ھێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆماتباریان ده‌كه‌ن.
ئه‌نوه‌ر حسێن بازگر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گووتی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر لاوازبوون و نه‌مانی یه‌كێتی كردووه هه‌ڵه‌ن و ده‌بێت له خۆیان بپرسن كه بۆچی خه‌ڵك ده‌نگیان پێنادات، چونكه ئه‌وانه زیاد له پێویست قه‌باره‌ی خۆیان ده‌بینن و بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وت سیاسه‌تی پۆپۆلیستی تاسه‌ر بۆ كه‌س ناچێته سه‌ر. ئه‌و لایه‌نانه‌ی پاشه‌كشه‌یان كردووه فۆكه‌سیان له‌سه‌ر یه‌كێتییه و ئه‌گه‌ر تانه‌یان هه‌یه ده‌توانن له كۆمیسیۆن تۆماری بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "یه‌كێتی خاوه‌نی هه‌زاره‌ها خێزانی شه‌هید و ئه‌نفاله و لایه‌نه‌كانی دیكه به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یان بۆ پێگه‌ی یه‌كێتی كردووه".
ئه‌نوه‌ر حسێن له‌و لایه‌نانه ده‌پرسێت كه ده‌نگه‌كانیان كه‌میكردووه‌و ده‌ڵێت: "لایه‌نگرانی یه:ێتی و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌یانزانی پیلانێكی گه‌وره هه‌یه دژی پیلانگێڕی ئه‌و هێزانه ده‌نگیداوه به یه‌كێت و باشوایه بچن له خۆیان بپرسن بۆچی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وی نوێ كه یه‌كه‌مجاره به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، بۆچی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناوه، ئایا ئه‌و ده‌نگانه هی كێیه بردوویه‌تی، ئایا ده‌نگی ئه‌وانی نه‌بردووه؟ ئه‌مانه ده‌بێت به‌دوای ئه‌و فاكته‌رانه‌دا بگه‌ڕێن كه پاشه‌كشه‌ی به‌وانكردووه. یان ده‌بێت یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ چ پێشبینییه‌كیان هه‌بێت بۆ قه‌باره‌ی خۆیان له كاتێكدا نه خه‌باتیان كردووه نه رۆڵیان له پرۆسه‌ی دیموكراسییدا هه‌بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێك له‌و لایه‌نانه ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوون به پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش‌یش بڵێن شه‌هید و ده‌یانگووت : "ناتوانین بڵێن شه‌هیدن چونكه له‌ژێر ئاڵای ئیسلام نه‌كوژراوون، بۆیه ئاساییه خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێیان نه‌مێنێت و سزایان بدات".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی به‌رپرسانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه خه‌ریكی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن بوون و له كاتێكدا له حكومه‌تیش نه‌ماوون به ئۆتۆمبێله‌كانی حكومه‌ت دێن و ده‌چن و مووچه‌كه‌یشی وه‌رده‌گرن".
له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه ده‌گووترا ده‌نگێكی زۆری یه‌كێتی ده‌بات، ئه‌نوه‌ر حسێن ده‌ڵێت: "هه‌ر ماوه‌یه‌ك پیلانێك دژی یه‌كێتی به‌ڕێوه ده‌برێت و كه‌سێك جیاده‌بێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌نی یه‌كێتی و سه‌روه‌رییه‌كانی، به‌رهه‌م ساڵح چیكردووه تا بیكاته ده‌ستكه‌وت، له كاتێكدا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی وه‌ك بانگه‌شه بۆ خۆی به‌كارده‌هێنا و كابینه‌كانی عومه‌ر فه‌تاح و عیماد ئه‌حمه‌د زۆر زیاتر له‌ویان كردووه و هیچ كاتێكیش وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی باسیان نه‌كردووه".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی پێیوایه ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات به‌رده‌وامیدانه به‌و سیاسه‌ته‌ی له رابردوودا په‌یڕه‌ویان كردووه‌و جارێك ده‌ڵێن پارتی دێته سه‌رمان و جارێك ده‌ڵێن له ئه‌لبیسه‌كه سندووق ده‌گۆڕدرێت و جارێكی دیكه ده‌ڵێن یه‌كێتی ته‌قه‌ی لێكردووین".