گۆڕان: ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدان لە سلێمانی بەرنامەڕێژكرابوون
"پابەند نابین بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن"
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لە سلێمانی بەرنامەڕێژکراون و دەنگەكان ئامادەكراون، چونكە دەنگی خەڵك ھەژمار نەكراوە، ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوان پابەندی ئەنجامەكان نابن.
بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان لە سلێمانی بەرنامەڕێژکراون".
گوتیشی: "پابەندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابین، چونكە دەستکاری ئامێرەکان کراوە و پێشتر ئەو دەنگانە لەڕێگەی ئامێرەکە ئامادەکراون".
بێستوون فایەق، راشیگایاند: "ھەڵبژاردنی ئەمجارە كردەیەكی ھەواڵگری تاكتیكی رێكخراو بوو، نەك پرۆسەی ھەڵبژاردن. ھیچ دەنگێكی ھاووڵاتیان حیسابی بۆ نەكراوە".
ھ.م