چاودێرێكی لایه‌نه‌كان له قه‌زای دوبز: له بنكه‌یه‌كدا هه‌زار ده‌نگی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ یه‌كێتیی هه‌ژماركراوه
ده‌نگده‌رانی ناوچه‌كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن
K24 – هه‌ولێر:
چاودێرێكی لایه‌نه‌كان له قه‌زای دوبز رایگه‌ياند، كه له بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا له سنووری قه‌زای دوبز، كه سنووری بنكه‌كه زۆرینه‌یان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هه‌زار ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام كاتێك ئامێری ئه‌لكترۆنییه‌كه ده‌نگه‌كانی هه‌ژماركردووه ته‌نیا پێنج ده‌نگ بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ژماركراوه له‌به‌رامبه‌ردا 1000 ده‌نگه‌كه بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رۆیشتووه.
ئه‌و چاودێره كه له‌به‌ر درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه گوتيشى: "ده‌نگده‌رانی ناوچه‌كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، هه‌زار ده‌نگ بۆ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك رۆیشتوون، به‌ڵام كاتێك ئامێری ئه‌لكترۆنی ده‌نگه‌كانی جیاكردووه‌ته‌وه 1000 هه‌زار ده‌نگه‌كه بۆ یه‌كێتی رۆیشتووه ته‌نیا پێنج ده‌نگ بۆ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی هاتووه‌ته‌وه".
هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له (10) حزبی عه‌ره‌بی سوننی كه‌ركوك پێكدێت و راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت یه‌كێكه له‌كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه، له كه‌ركووك، (938) هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، (315) بنكه كراونه‌ته‌وه، كه (2) هه‌زار و (183) وێستگه له خۆده‌گرێت.
له كه‌ركووك (290) كاندید هه‌یه، كه له (204) پیاو و (86) ژن پێكهاتوون، له رێی (31) لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه كێبڕكێی به ده‌ستهێنانی (13) كورسی پارێزگاكه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان كۆتای كریستیانه.
سه‌رچاوه: كه‌ركووك ناو