ڤیدیۆ.. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پارتی هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌بایكۆتی هه‌ڵبژاردن تۆڵه‌ی خۆیان له پیلانگێڕانی 16ی ئوكتۆبه‌ر كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان 24، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی شه‌ش لایه‌نی سیاسی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك كراوه دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی و كه‌ركووك روویداوه، بابه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و گومانی تێدا نییه.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێداگیری له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه‌ی گومانیان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كان هه‌یه، به ده‌ست هه‌ژمار و هه‌لاوێر بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "تاوانێكی گه‌وره و مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ كه‌سێك كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڵێت، ئه‌مه پاداشتی خه‌ڵكی كه‌ركووكه به‌رامبه‌ر وێراننه‌كردنی شاره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها گوتی، به‌راوردكردنی موسڵ به كه‌ركووك، سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی له مووسڵ بوو داعش بوو و له هێزێكی وێرانكار داگیركا‌ر پێكهاتبوو و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش هیوایان ده‌خواست به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌ده‌ستیان رزگاریان بێت، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له كه‌ركووك بوون خاوه‌ن ماڵ بوون و شاری پێشمه‌رگه بوو و، پێشمه‌رگه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، پێشمه‌رگه‌ش هه‌مان ئه‌و هێزه بوو كه مووسڵ‌یان رزگاركرد". ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سمكۆ ئه‌سعه‌د، راوێژكاری یاسایی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كراوه و له لاه‌یكی دیكه‌شه‌وه گوتبووی، ئه‌مه پاداشتی خه‌ڵكی كه‌ركووكه بۆ یه‌كێتی كه نه‌مانهێشت شاره‌كه‌یان وێران بێت، هه‌وره‌ها كه‌ركووك و مووسڵی به‌یه‌ك به‌راورد كردبوو.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو كه‌ركووكی پاراست و نه‌یهێشت ئه‌و شاره وێران بێت نه‌ك ئه‌وان كه له‌دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر كاولكاری به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه داگیركراوانه‌دا هات و، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانێت دوای ساڵی 2014 تا رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه پارێزگاری له كه‌ركووك ده‌كرد.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی كه‌ركووك باكی به‌وه نه‌بوو كه چه‌نده شه‌هید ببه‌خشن و خانوو و ماڵ و حاڵیان له‌ناو بچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ركووكییه‌كانی نیگه‌ران كردووه، شكاندنی شكۆ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك بوو، كاتێك ئه‌و شاره داگیركرا و دووپاتیكرده‌وه، هیچ تاكێكی كورد له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌رگیز ئه‌و ناپاكییه له‌بیر ناكات كه له 16ی ئوكتۆبه‌ر به‌بارمبه‌ر به شاری كه‌ركووك كرا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی، "ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا تێبینیمان كرد، خه‌ڵكی ئه‌و شاره تۆڵه‌یان له پیلانگێڕانی 16ی ئوكتۆبه‌ر كرده‌وه و زۆربه‌یان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و شاره نه‌گه‌یشته 22%.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی، ئاماده‌كاری پێشوه‌خته كرابوو و رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر له‌نێوان یه‌كێتی و ئێران و هه‌ندێ لایه‌نی عێراق هه‌بوو و، ته‌واوی ئه‌و ده‌نگانه‌ی دوای كاتژمێر 6 زیادكرابوون ده‌نگی راسته‌قینه‌ی سندوقه‌كان نه‌بوون، چونكه خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌ڵێنیاندابوو تۆڵه‌ی خۆیان به به‌شدارینه‌كردن له پرۆسه‌كه له پیلانگێڕانی 16ی ئوكتۆبه‌ر بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له شاری كه‌ركووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه پارتی ده‌یزانی، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له كه‌ركووكه به ئیراده‌یه‌كی هه‌رێمی و ئه‌جێندایه‌كی سیاسی كارده‌كات و دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی له‌و شاره به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردبا، به‌لایه‌نی كه‌م ژماره‌ی كورسییه‌كانی له 2 بۆ 4 كورسی به‌رز ده‌كرده‌وه، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش به‌چاوی خۆیان بینی، كه پارتی رۆحی به‌رگریكارانه‌ی هه‌بوو و، له شه‌ڕه‌كانی پردێ و سحێلاش ئه‌و راستییه بۆ هه‌موو كه‌سێك روونبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌لایه‌كی دیكه‌وه بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شاره له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، په‌یامێكه بۆ به‌غدا كه ئه‌و دۆخه قبووڵ ناكه‌ین كه له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌ست له ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركووك هه‌ڵگرن، پارتی به‌وه رازی نابێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ین كه لایه‌نه‌كان به خه‌ڵكی كه‌ركووكیانداوه، گوایا دوای هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه ئاسایی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا كه‌ركووكییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ن خه‌ڵكانێك له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بێن و فه‌رمانڕه‌واییمان بكه‌ن.
H.B